پەرلەمانی عێراق بە میوانداری ڕێبەر ئەحمەد کۆدەبێتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11ی بەیانی بەسەرۆكایەتی حاكم زاملی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئامادەبوونی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لە هۆڵی دەستووری لەناو پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێک لەوبارەوە بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ھەواڵی زیاتر