سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێكی تایبەت بە هەڵەبجە تاوتوێ دەكات.
د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.
جوتیار عادل ئاشکراشی کردووە له کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکرێن.