لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و بارهەڵگر سکانیا پێنج کەس برینداربوون، بریندارەکان سێ کەسیان لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا بوون و دوو کەسیان لە سکانیا بارهەڵگربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژارکران.
ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سکانیا ویستویەتی(سوڕانەوە-یوتێرن) ئەنجامبدات بە ئاراستەی کەلار و ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆشتووە و پێکیانداداوە.
تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە.