شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی هێرشه مووشهكییهكهی سهر ههولێری كرد و روونیكردهوه، “ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن”.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی شاری ھەولێر کران و لە چەند شوێنێکی جیادا کەوتنەخوارەوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشە دەستپێکردووە و لە داھاتوویشدا وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.
شەوی رابردوو بە 12 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر گەڕەکێکی هەولێر بە ئاراستەی کونسڵخانەی ئەمهریکا و چەند زیانێکی ماددی لێکەوتەوە