بایی نیو ملیۆن دۆلار دەرمان درایە وەزارەتی تەندروستی
بەئامادەبوونى (د.سامان بەرزنجى) وەزیرى تەندروستى و (د. ڕەهێڵ فریدون) بریکارى وزارەت و (د. کاوە خلیل) بەرێوەبەرى گشتى کاروباری تەندروستى و شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگای ناوەندی هەرێم مەڕاسیمی وەرگرتنی بڕی 85 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە پێکهاتبوو لە 30 بابەت بە قەبارەی 185 پەلێت بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار بەڕێوەچوو.
دەرمانەکان لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی بۆ وەزارەتی تەندروستی دابینکرا.