فڕۆكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئۆكراینا گیری خواردووه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، باس له‌ گیرخواردنی فڕۆكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ ئۆكراینا و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/3/2022، ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئۆكراینا گیری خواردووه،‌ چونكه‌ فڕۆكه‌خانه‌یان داخراوه‌ و ئاسمانیان فڕۆكه‌ی پێدا ناڕوات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی گیری خواردووه‌، مه‌ده‌نییه‌ و گه‌شتیار ده‌گوازرێته‌وه،‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی پێش شه‌ڕه‌كه ‌بردراوه بۆ ئۆكراینا،‌  بڕیار بوو شه‌وی پێش شه‌ڕه‌كه‌ بهێنرێته‌وه‌ بۆ كوردستان، به‌ڵام دواتر به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ته‌وه‌ و له‌وێ گیری خواردووه‌ .

گوتیشی: هه‌وڵدراوه‌ له ‌رێگای خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌وه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌‌ له‌ رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه‌ بهێنرێته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه‌ چونكه‌ دۆخی ئۆكراینا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بینرێت و كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئێمه‌ش، چونكه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان ده‌بێ.

ھەواڵی زیاتر