بەرپرسێک خانوویەکی حکومەت دەفرۆشێت و دەستگیر دەکرێت

دەستە دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکى کۆمەڵەیەک لە شارى بابل خانوویەکى کۆمەڵەکەى بە 2.5 ملیار دینار فرۆشتووە و  بە بەشێک لە پارەکە، کارگەیەکى بچووکى دروستکردنى کیسەى پێ کڕیوە و براوەتە ماڵى سەرۆکى کۆمەڵەکە و باقییەکەی بەسەر ئەندامانى ئەو کۆمەڵەیەدا دابەش کراوە.

ئەمڕۆ دووشەمە 7.3.2022  فەرمانگەى لێکۆڵینەوەکانى دەستەى دەستپاکى عێراقی  لە بەیاننامەیەکدا وتی، سەرۆکى  کۆمەڵەى هاریکاری نیشتەجێکردن و جێگرەکەى و ژمێریارى کۆمەڵەکە و دوو ئەندامى تریان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتى ئەوەى بەشێوەیەکى نایاسایی خانوویەکى سەر بەو کۆمەڵەیەیان فرۆشتووە بە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار و دواتر خانوویەکیان لە ناوچەیەکى پەڕی شار بە نرخێکى خەیاڵى  کڕیوە کە 750 ملیۆن دینار بووە.

ھەواڵی زیاتر