ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ئۆکراینا کوژرا 

حکومەتی ئۆکراینا کوژرانی سێ کەسی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئەو وڵاتە بووە لەگەڵ ڕووسیا.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هاوکاری کردنی ئۆکراینا بەردەوام دەبن.
لەلایەکی تریشەوە، ڤۆلۆدیمێر زێلنێسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕەتیکردەوە شاری کیێڤی جێ هێشتبێ و ڕایگەیاند، لە پایتەخت ماوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئۆکراینا داوای فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا دەکات و ڕووسیاش داوا لە وڵاتان دەکات دەست لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا هەڵبگرن.

ھەواڵی زیاتر