وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا: خۆمان بەدەستەوە نادەین

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، پوتین بڕیاریداوە خەڵکی مەدەنی ئۆکراینا بکاتە ئامانج و وتیشی:” خۆمان بەدەستەوە نادەین”.
دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی خۆبەخشەکان لە سوپای وڵاتەکەی زیاد دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە یەکێتی ئەوروپا لە نوێترین کاردانەوەیدا 26 کەسایەتی ڕووسیای سزادا و بڕیاریشیدا بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری ئۆکراینا بکات.

ھەواڵی زیاتر