پاش روداوی کوشتنی هاوڵاتی ( دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر.
تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی
(عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە ( قادر قەلعە) و ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو ، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیر کردنی ، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن ڕووبەرووی هێزەکە بۆوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە. دوای تەواو بونی لێکۆلینەوە زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٦شوبات ٢٠٢٢