دوای ئەوەی ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار گەیشتە لوتکە، ئێستا هەردوو لایەنەکە هەموو هەوڵێکیان بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستەیە و سازشی لەسەر ناکەن.
پارتی و یەکێتی کاندیدی خۆیان هەیە و تائێستا دیارنیە کاندیدی کام لایان زۆرینەی دەنگەکان دەباتەوە، بەڵام لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی رێبەر ئەحمەد لەلایەن دادگاوە کە دووبارە یەکێتی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە، رەنگە پارتی دەست بۆ دوو کارتی فشار ببات.
یەکەم: لە ئەگەری پێداگری کردنی یەکێتی، دوو نییە پارتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆک کۆمار بدرێتە سونەکان.
دووەم: ئەگەر یەکێتی ئامادەی دانوستاندن نەبێ، رەنگە پارتی هەڵبژاردن دوا نەخات و بەمزوانە سەرۆکی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات، ئەمەش گورزێکی گەورە لە یەکێتی دەدا، چونکە لاهور جەنگی لەلایەن سەرقاڵی لیستی تایبەت بە خۆیەتی و ناوماڵی یەکێتیش تەواو شپرزەیە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر