لە قەڵادزێ گەنجێک بە وایەری کارەبا خۆی خنکاند

تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( و . ج . ع) لەدایک بووی ساڵی 2004، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر سەر بەقەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملیەوە هەیە، بەوتەی کەسوکاری ” لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە ” بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

ھەواڵی زیاتر