بافڵ تاڵەبانی گەیشتە پیرمام و لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە

کەمێک پێش ئێستا، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتە پیرمام و لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە.

بڕیارە دوای ئەم کۆبونەوە، بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆبێتەوە.

فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ئه‌ندامى پێشتوترى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئاشكرایكرد، “هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ یه‌كێتى‌و پارتى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن به‌ڕێكه‌وتن‌و دوێنێش وه‌ڵامى خۆم له‌كاك مه‌سعود وه‌رگرتۆته‌وه‌و وه‌ڵامه‌كانیش زۆر ئیجابین”.

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتى:” كاك مه‌سعود وتى من له‌م وڵاته‌دا ده‌ژیم‌و به‌رپرسیارێتى له‌ئه‌ستۆمدایه‌، چۆن ده‌كرێت من كه‌سێك كاندید بكه‌م‌و یه‌كێتى ڕه‌ئى له‌سه‌رى نه‌بێت‌و یه‌كێتیش كه‌سێك كاندیدبكات كه‌ ڕه‌ئى منى له‌سه‌ر نه‌بێت؟، هه‌موو قسه‌كانى ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ پارتى نه‌رمى ده‌نوێنێت‌و یه‌كێتیش به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ خاڵى هاوبه‌ش‌و ئه‌مڕۆ ڕێكبكه‌ون”.

جه‌ختیكرده‌وه‌، “كاك بافڵ بۆ ڕێكه‌وتن چۆته‌ پیرمام نه‌ك گفتوگۆ، دواتر یه‌كێتى‌و پارتى هه‌موو ڕوداوه‌كان نیشانیداون به‌بێ یه‌كتر كاریان پێناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕێگه‌ هه‌ر ڕێگه‌ى ته‌فاهومه‌ ڕێگه‌ى ئه‌وه‌یه‌ عه‌قڵه‌كان له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌”.

له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى یه‌كێتیش وتى:”لاى یه‌كێتیشه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم‌و ئاگاداربم، بیروبۆچونه‌كان زۆر ئیجابیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێموایه‌ ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى”.

ھەواڵی زیاتر