بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 7ی شوباتی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبوەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 93.56 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزترین بەهای نەوتە لە 7 ساڵی رابردودا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبونەوەی بەهای نەوت بۆ سەروی 93 دۆلار پەیوەندیدارە بە بونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەوەش وایکردوە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.