هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی راگه‌یاند.
بڕیاره سبه‌ی كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دوو بڕگه كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كه، دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر سوێندنی ده‌ستووری ده‌خۆن.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه له (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) هه‌ڵبژێردراوه، راشیگه‌یاندبوو، له بڕگه‌ی دووه‌مدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24، كه‌وتووه، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندووه، له سۆنگه‌ی روانگه‌ی روون و وردمان بۆ ئه‌و واقیعه سیاسییه‌ی له ئه‌نجامی پشێوی هه‌ڵبژاردنی رابردوو هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌ڵوێستمان هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان روونه و سبه‌ی له دانیشتنی نوێنه‌ران به‌شداری ناكه‌ین، به‌ر له‌وه‌ی گفتوگۆكان بگه‌نه كۆتایی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته له كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له كوتله‌كانی سه‌در و سیاده و پارتی بایكۆتی دانیشتنی نوێنه‌رانیان كردووه، كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.