گورزێکی دیکە کەمەر شکێن بەر بەرهەم ساڵح کەوت

لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەتایبەتی لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نووری مالیكی، لەگەڵ گۆڕینی بەرهەم ساڵحن، وەك كاندیدی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، لەكۆبوونەوەی رۆژی هەینی، چواری شوبات، كە لەشاری بەغدا لەنێوان شاندی یەكێتی‌و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامدرا، سەركردەكانی ناو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵحیان وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، زۆرینەی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەتایبەتی خودی نوری مالیكی، لە بەرهەم ساڵح نیگەرانن، بۆیە داوایان لەشاندەكەی یەكێتی كردووە، لەكاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بیكێشنەوەو لەتیف رەشید بكەنە كاندیدی فەرمی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، بڕیارە بەم نزیكانە، بەتایبەتی پێش كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە حەوتی شوبات، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە كۆبوونەوە بكات‌و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەو بارەوە بدات.
پێشتر باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیبووی، کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و ئەگەری زۆر هەیە کە کاندیدی یەکێتی بگۆڕن و بەرهەم ساڵح بکشێننەوە.

ھەواڵی زیاتر