روونکردنەوەیەک لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی دهۆک

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کوشتنی گەنجەکەی دهۆک بڵاوکردەوە.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی ٣١/١٢/٢٠٢٢، پۆلیسی دهۆک لە بوونی تەرمێک ئاگادارکرایەوە کە هی کەسێک بوو بە ناوی دۆسکی ئازاد، کە پێشتر ڕەگەزی خۆی بۆ ڕەگەزی مێ گۆڕیبوو.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وتەی ئەندامانی خێزانی ناوبراو، دەریانخست کە دۆسکی ئازاد لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە و تەرمەکەی بەر لە چەند ڕۆژێک لە دۆزینەوەی لە نزیک گوندێک لە شاری دهۆک فڕێدراوە.
پۆلیسی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردۆتەوە و تۆمەتبار بە گوێرەی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای
سزادانی عێراقی (کوشتنی ئەنقەست) بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆکەوە بۆ دەرچووە.
دەزگا ئەمنییەکان ناوی تۆمەتبارەکەیان لە تەواوی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان بڵاوکردۆتەوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەردەوام، بەڵام تەرمی دۆسکی ئازاد دوای دەرچوونی تۆمەتبارەکە لە وڵات دۆزراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر