سەركردەیەكی هاوپەیمانی سیادە رایگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كە ئێستا دووبارە خۆی بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە، هەوڵ دەدات كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كە دووشەممەی داهاتووە، رێگەیەکی یاسایی بدۆزێتەوە تا دوای بخات، چونكە گومانی لە هەڵبژاردنی هەیە.
مشعان جبوری رایگەیاندووە، بەرهەمی ساڵح ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوڵ دەدات دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تێكبدات کە سەرۆک کۆماری تێدا هەڵدەبژێرێت.
جبووری لە توییتێکدا گوتی: کاتێک بەرهەمی ساڵح، کاندیدی خولی دووەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بۆی دەرکەوت کە سەرکەوتنەکە بۆ ڕکابەرەکەی دەبێت، کە هۆشیار زێباریە، بەردەوامە تا لە ڕێگەی دادگای فیدراڵی دانیشتنی پارلەمان دوا بخات.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر