شەپۆلێکی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزای كەشناسی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەكان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ بارستەهەوای ساردی جەمسەری و بەفر و باران بارین ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی له‌لاپەڕەی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكەن لە ماوەی رۆژانی 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكور.

دەشڵێت، ”بەشێوەی نزمە پاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەریەكانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین.”

ئاماژه‌ی بەوەشکرد، ”بارینی بەفرێكی زۆر لەناوچە شاخاویەكان و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكە دەبێت.”

ھەواڵی زیاتر