کۆماری ئیسلامی ئێران فشارەکانی بۆ تێکدانی دووەم دانیشتنی پەرلەمان چڕکردۆتەوە و لە ڕێگەی چەند فراکسیۆنێکەوە دەیەوێ ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە ناتەواو بکات.
باڵکێش زانیویەتی کە ئێران لە ڕێگەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسەوە، فشاری خستۆتە سەر فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ ئەوەی دانیشتنەکە بایکۆت بکەن.
ئێران دەزانێت کە بە تەواوبوونی رێژەی یاسایی، دەرچوونی بەرھەم ساڵح زەحمەت دەبێ، بۆیە لە ھەوڵی ئەوەدایە ڕێگە لە چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران بگرێ.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئێران فشاری کردووە کە پارتی کاندیدەکەی بکشێنێتەوە، بەڵام پارتی ڕازی نەبووە. تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئەو فراکسیۆنانە بە داواکەی ئێران ڕازی دەبن یان نا.