ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركرا

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، ده‌زگای هەواڵگری ئەکرەم قەیسی لە دیالە دەستگیرکرد و ئێستا گەێندراوەتە وەزارەتی ناوخۆ.
گوتیشی: ده‌ستگیركراوه‌كه‌ دانی به‌وه‌دا ناوە، کە بەرپرس بووە لە دواین هێرشی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ گرووپه‌ میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناوی ئه‌و گرووپه‌ بكه‌ن.

ھەواڵی زیاتر