راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی عێراق بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار ناودەبات و رایدەگەیێنێت؛ هه‌‌ڕه‌شه‌‌ له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌، زیانێکی زۆر له‌ عیراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەش مووشەک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران و دەست بەسەر چەند مووشەکێک و ئەو سەکۆیەدا گیرا کە مووشەکەکان لێیەوە ئاراستە کراون. یەکێک لەو مووشەکانەی ئاراستەی سەربازگەی ڤیکتۆریا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کران، بەر یەکێک لە فڕۆکە مەدەنییەکانی نێو فڕۆکەخانەی بەغدا کـەوتووە.

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ مووشه‌ک ده‌کات و رایدەگەیێنێت: “به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیریی په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێ رێگه‌ی لێ بگیرێت. بوونی مه‌ترسی و هه‌‌ڕه‌شه‌‌ له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌، زیانێکی زۆر له‌ عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات”.

ھەواڵی زیاتر