مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سهر شوێنی حهوانهوهی حەلبووسی کرد و نووسیویەتی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سهر شوێنی حهوانهوهی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای گەرمە دەکەم.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەکەوە نووسیویەتی: ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکاتە ئامانج.
مەسرور بارزانی لە کۆتایی تویتەکەیدا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.