بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران ڕایگەیاند، لە رێكەوتی ( ٢٠٢٢/١/٢٣ ) ڵەئەنجامی زانیاری و چاودێری وورد لە سەر بارهەلگرێک ، توانرا لە ناو لۆرییەکە دا کە باری (ئەسبێس) بار کردبوو، دەست بە سەر بری (٨٦٤) كارتون كە (( ٦ تۆن و ٤٤٧كیلۆ گرام ))جەرگی بەستووی قەدەغەکراو بگیرێت کە دەیانویست بە شێوەی شاراوە و نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن.
پاش دەستبەسەرداگرتنی جەرگەکە، پەراوی ڵێكولینەوەی بۆ کراوە و دۆسیەکە رەوانەی بەشی یاسایی بەرێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی و سزادانی سەرپێچکاران.