موکڕبوونی بەرهەم ساڵح، لەسەر خۆ کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، رەنگە هەمان ئەو سیناریۆیەی ساڵی 2018 دووبارە بکاتەوە کە حیزبەکەی ( هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ) خستە قومارەوە و کردییە قوربانی پۆستی سەرۆک کۆمارییەکەی.
لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، فڕاکسیۆنی یەکێتی، دەنگی نەدا بە کاندیدی سونەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، دەنگی بە کاندیدی سەدرییەکانیش نەدا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، دەنگی بە کاندیدەکەی پارتیش نەدا بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، ئەم سێ لایەنەش گەورەترین کوتلەی پەرلەمانین و 180 دەنگی مسۆگەریان هەیە.
بێگومان ئەم لایەنانە، دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی (بەرهەم ساڵح) نادەنەوە، بۆیە ڕەنگە سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە و بەرهەم ساڵح حیزبەکەی بکاتە قوربانی کورسی سەرۆکایەتی، بەڵام ئەگەری بەهێزی ئەمجارە ئەوەیە کە خۆشی لەسەر کورسییەکە دانەنیشێتەوە.