لە شارێکی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی لە سنووری قەزای پێنجوێن رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کرایە پشوو.

ئێوارەی رۆژی شەممە 22-1-2022 زانا رەحمان رەحیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند “بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنوری قەزای پێنجوێن دا بڕیارماندا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 23 و 24ی 1-2022 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز.”

قایمقامی قەزای پێنجوێن دەشڵێت، تەنها بانکی پێنجوێن دەوام دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو فەرمانگەو شوێنانەی سەرەی مووچەیانە.

ھەواڵی زیاتر