بەفربارین گەشتە ئاسمانیەکانی سلێمانی ڕاگرت

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرەوە ژمارەیەك لەگەشتەكان دواكەوتن و دەستیان بەپاكردنەوەی فڕگەی فڕۆكەخانەو بەشەكانی تری ناو فڕۆكەخانە كردوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە نزیكترین كاتدا.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەو شەپۆلە بەفرە كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو بوە هۆكاری دواكەوتنی ژمارەیەك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ 20ی 1ی 2022 بەسەرپەرشتی ئەندازیار تاهیر عەبدوڵڵا قادر بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێوەبەری تەكنیكی فڕۆكەخانە سەرقاڵی پاكردنەوەی فڕگەی فڕۆكەخانەو بەشەكانی تری ناو فڕۆكەخانە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە نزیكترین كاتدا.

ھەواڵی زیاتر