بڕیارەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.
لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران.
- ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کارگە گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان.
- سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.