حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا لە ئیدارەی زاخۆ رۆژی پێنجشەممە 19-01-2022 کرایە پشووی فەرمی.
لە ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “بەھۆی بارودۆخی کەشوھەوا و بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، رۆژی پێنجشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2022، دەوامی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت”.
هەروەها، بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە بکاتە پشووی ڕەسمی.