سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، هەموو ئەو كەس و لايەن و پەيجانە راپێچی بەردەم ياسا دەكەين.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر