به‌فه‌رمانى تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ده‌زگاى زانیاریی یه‌كێتى ده‌ستبه‌سه‌ركرا

به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى زانیاریی یه‌كێتى ده‌ستبه‌سه‌ركراو شارپرێس زانیاریی ورد له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دوو بژارده‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌ژى ئه‌مین”.

به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، ئه‌ژى ئه‌مین سەرۆکى ده‌زگاى ئاژانسى پاراستن‌و زانیارى/ زانیارى به‌فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ كێشه‌ له‌نێوان ئه‌ژى ئه‌مین‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا دروستبوه‌و دوو داواكاریی‌و بژارده‌ش خراوه‌ته‌ به‌رده‌مى، به‌ڵام به‌هیچیان ڕازیی نه‌بوه‌.

سەرچاوەیەک لەنێو یەکێتییەوە ڕایگەیاندووە، تاڵه‌بانى داوای له‌ئه‌ژى ئه‌مین كردوه‌ گواستنه‌وه‌ى بۆ یه‌كێك له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى قبوڵبكات‌ یان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌هیچیان ڕازیی نه‌بوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ ده‌ركراوه‌و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره‌.
ئەو سەرچاوەیە وتی، “ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌ژى ئه‌مین په‌یوه‌ندى به‌دۆسیه‌یه‌كى ئه‌منی ناو یه‌كێتیه‌وه‌ هه‌یه‌”.
وتیشی:”ناتوانین هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرابكه‌ین، چونكه‌ وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد كێشه‌یه‌كى ئه‌منیی ناوخۆى حزبه‌”.
سه‌ره‌تاى ئه‌م كێشه‌یه‌ى نێوان تاڵه‌بانى ئه‌ژى ئه‌مین بۆ كێشه‌یه‌كى نێوان ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دژه‌ى تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

لەدوای ڕوداوەکانی هەشتی تەمموزى ساڵى 2021ى ناو یه‌كێتى، ئەژی ئەمین یەکێک لەو کاراکتەرە سەرەکیانەبوو کە لەڕوداوەکاندا ڕۆڵی بینیوەو به‌کەسێکی زۆر نزیکی بافڵ تاڵەبانی ناسراوەو سه‌ره‌تاى کێشەو دواتریش گۆڕانکاریەکان له‌دەزگای زانیارییەوە سەریهەڵداو دواتریش ناوبراو کرایە بەرپرسی دەزگاکە.

ژێدەر
شارپرێس

ھەواڵی زیاتر