یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرقاڵی خۆ یەکلایی کردنەوەیە بۆ ئەوەی یەک کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەبێ و بۆ ئەو مەبەستەش، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی داوایان کردووە بەرهەم ساڵح لە ململانێکان بکشێنرێتەوە.
باڵکێش زانیویەتی، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا، زیاتر لە نیوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا بوون کە بەرهەم ساڵح بکشێنرێتەوە و لەتیف ڕەشید تاکە کاندید بێت.
یەکێتی دەیەوێ لەبەرامبەر کشاندنەوەی بەرهەم ساڵحدا، پارتیش هۆشیار زێباری بکشێنێتەوە، چونکە پارتی بەڵێنی ئەوەی پێداوە.
باڵکێش زانیویەتی، ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان بەرهەم ساڵح کاندیدی حیزبەکەیان بێت، لەوانە مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر