هەرچەندە لەدوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال و دواتر گیان لە دەستدانی، کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم سالح، وەکو دوو هاوپەیمان لەناو یەکێتی دەرکەوتن و هەر بەیەکیشەوە ناوەندی بڕیاریان ڕاگەیاند، بەڵام لەبەر چەند هەڵوێستێک ئێستا کۆسرەت رەسوڵ و کوڕەکانی لە بەرهەم ساڵح تووڕەن و پێناچێ پشتگیری بکەن بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار.
لەکاتی کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆککۆمار لە ساڵی2018 ، کۆسرەت ڕەسوڵ بە هەموو توانای خۆی پشتگیری کرد و سەریش کەوت، بەڵام کە بەرهەم ساڵح دەسەڵاتی وەرگرت، نەک تەنیا پشتیکردە کۆسرەت ڕەسوڵ، بەڵکو لە هەندێ هەڵوێستیشدا سوکایەتی بەرامبەری کرد.
دوای ئەوەی بە ڕەسمی بوە سەرۆککۆمار، بەرهەم ساڵح بە سەردان گەڕایەوە سلێمانی، لەوکاتە کۆسرەت ڕەسوڵ چەند جارێک داوای چاوپێکەوتنی لێ کردبوو، بەڵام بە بیانوی نەبونی کات ڕەتی کردبوەوە، هەر لەو ڕۆژانەدا وێنەیەکی خۆی و هەڤاڵ ئەبوبەکری بڵاوکردبوەوە کە خەریکی وەرزشکردنن.
دواتر بەرهەم ساڵح لە ساڵی 2020 سەرکردەی حیزبەکانی لە مێرگەپان کۆ کردەوە، شوێنی دانیشتنی بۆ کۆسرەت رەسوڵ لە ڕیزی خوارەوە دانابوو، ئەمەش کۆسرەت ڕەسوڵ لایەنگرەکانی نیگەران کرد. تەنانەت سکرتێری ڕۆژنامەوانیەکەی، لە فەیسبووک بەرهەم ساڵحی بە کەسێکی سپڵە ناو برد.
ئەم هەڵس و کەوتانەی بەرهەم ساڵح، کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانی بە تەواوی توڕە کرد و ئێستا ئەوان پشتگیری لە بەرهەم ساڵح ناکەن.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر