ئاسایشی سلێمانی سەرجەم ئەو گەنجانە ئازاد دەکات کە لە خۆپیشاندانەکانی پیرەمەگرون دەستگیرکرابوون.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئازادکردنی تۆمەتبارەکان لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی بووە و ئەمڕۆ هەموویان ئازاد دەکرێن.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات، کە دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە و لەبەرکردنی جلی پرتەقاڵی بە بەریاندا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.