بەهۆی مۆبایلێکەوە ماڵێک لە رواندز سووتا

شەوی رابردوو لە قەزای رواندز بەهۆی بارگاویکردنی مۆبایل ماڵێک سووتا و بەشێکی زۆری کەلوپەل و پێداویستییەکانی نێو ماڵ سووتاون. خاوەن ماڵەکە دەڵێت “بە وایەرێکی خراپ بارگاویم کرد و لە پڕ مۆبایلەکە تەقی و ئاگری دروستکرد.” 

زانا ئیبراهیم، برای ئەو کەسەی کە مۆبایلەکەی بارگاوی کردووە و  دەڵێت “لە کار گەڕایەوە و مۆبایلەکەی خستە سەر شەحن، خۆی بۆ خۆشۆردن چووە حەمام و دواتر مۆبایلەکەی بەهۆی بارگاویکردنەوە تەقی و ماڵەکەش سووتا.”

 مۆبایلەکە هی هۆگر ئیبراهیم بووە بە گوتەی براکەی، کرێکاری دەکات و دەخیلەی داناوە بۆ ئەوەی پارە کۆبکاتەوە ژنی پێبێنێت. ئەو وایەرەی مۆبایلەکەی پێ بارگاوی کراوە بەگوتەی خاوەنی مۆبایلەکە لە دووکانێک کڕیویەتی بە چوار بۆ پێنج هەزار دینار.

دەشڵێت “ساڵی رابردوو مۆبایلەکەم بە هەزار و 450 دۆلار کڕی بوو [ئایفۆن 11 پڕۆماکس]، بەڵام وایەرەکەم بە چوار بۆ پێنج هەزار دینار کڕی، وایەرە ئەسڵەکەی خۆم لە سەرەوە بوو، بەڵام ئەوکات لەلام نەبوو.” 

رووداو

ھەواڵی زیاتر