کاتی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، كاتى یه‌كه‌مین دانیشتنى پەرلەمانی تازەهەڵبژێردراوی عێراقى دیارى كرد، ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراویش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/12/2021، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به‌پێى ده‌ستوور بڕیارى داوه 9/1/2022، یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی تازەهەڵبژێردراوی عێراق بەڕێوە بچێت، ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوى په‌رله‌مانى عێراقیش به‌شدارى ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به سه‌رپه‌رشتیی مەحمود مەشھەدانی، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.