بافڵ جەلال تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی کە ئێستا وەکو کەسی یەکەم و خاوەن بڕیار رەفتار دەکات، دەستی بە قۆناغی سێیەمی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان کردووە.
لە قۆناغی یەکەمدا لاھور جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی دوورخستەوە، لە قۆناغی دووەمدا پێنج کەسی کردە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لە قۆناغی سێیەمدا ھێزە چەکدارەکانی لە بەرپرسەکان وەرگرتەوە و ئێستا دەستی بە گۆڕینی بەرپرسە سەربازییەکان کردووە و لە یەکەم ھەنگاودا بەرھەم شێخ محەممەد، فەرماندەی ھێزی ئاڵتونی دوورخستەوە و بڕیارە چەند گۆڕانکارییەکی تریش بکات.