شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانییە و لە دەباشان، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان.
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی مەحموود محەممەد، جەعفەر ئێمینکی، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، عارف تەیفوور، هەروەها ئەندامانی سەرکردایەتیی رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن و خەسرەو گۆرانە.
بڕیارە پارتی و یەکێتی لەبارە دەستپێکردنی دانوستاندن بۆ حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ بکەن.