ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر…
بەمەبەستی پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بەتایبەتی ئەم شوێنانەی ڕۆژی هەینی بەر شەپۆڵی لافاو کەوتن کە بەداخەوە زەرەری گیانی و مادی زۆری گەیاند..
بۆیە بڕیاردرا…
ڕۆژی شەممەڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/١٨ لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەریەکە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، کۆیە، مەخموور) دەوامی قوتابخانەکان بوەستێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر..
٢٠٢١/١٢/١٧