لەسەر ته‌قه‌كردن له‌ هاووڵاتییه‌ك سێ کەس ده‌ستگیركران

له‌سه‌ردۆسیه‌ی‌ ته‌قه‌كردن له‌ هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلسی‌ سه‌رچناری سلێمانی، ٣  تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی‌ جۆری‌ كڵاشینكۆف كه‌ ته‌قه‌كه‌ی‌ پێكراوه‌ .

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ كه‌ دوو سه‌رنشینی‌ تێدابووه‌ ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن ، ده‌ستبه‌جێ‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ دەستپێکردو سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوەو دەستگیرکران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا،  دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی‌ تر ده‌ستگیرکرا كه‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ وه‌رگرتبوو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه‌ له‌ جۆری‌ كڵاشینكۆفه‌ .

تۆمەتباران، س ، ع ، ع   –   ئ ، ح ، ر     –   ڕ ، ع ، م   به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌ .

ھەواڵی زیاتر