کێشە دەکەوێتە نێوان شاسوار و پەرلەمانتارە نوێیەکانی نەوەی نوێ

پەرلەمانتارانی نوێ، نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید لەسەر پارەی ئۆتۆمبێل و نۆژەنكردنەوەی شوقەكانیان لەكاتی دەست بەكاربوونیان وەری دەگرن گرژی كەوتە نێوانیان.

کاندیدە دەرچووەکانی نەوەی نوێ بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتدا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید لەسەر وەرگرتنی شایستە داراییەکانی پەرلەمانتارەکان گرژی و ئاڵۆزی و دروست بووە و پەرلەمانتارانی ئەو گرووپە پیلانێکی ئابڕووبەرانەی شاسوار عەبدلواحیدیان پووچەڵ کردووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شاسوار عەبدلواحید، بە پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ گوتووە “ئەو پارەیەی بۆ کڕینی ئۆپۆمبێل و نۆژەنکردنەوەی شوقەکانی پەرلەمانتاران وەری دەگرن، نابێت خۆتان شوقەکانتان نۆژەن بکەنەوە، تیمێکی نەوەی نوێ شوقەکانتان بۆ نۆژەن دەکەنەوە” بەڵام پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ داواکارییەکەی شاسوار عەبدولواحیدیان ڕەتکردووەتەوە و گومانی ئەوەیان کردووە لەنێو شوقەکانیان کامێرای نھێنی دابنێت، بۆیە بە شاسوار عەبدولواحیدیان گوتووە، ئێمە خۆمان شوقەکان نۆژەن دەکەینەوە، پیۆیست ناکات نەوەی نوێ ئەو کارە بکات.

پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ ترسی ئەوەیان ھەیە شەسوار عەبدولواحید، وەکو شادی نەوزاد و چەند پەرلەمانتارێکی کوردستان، لە شوقەکانیان کامێرای نھێنی دابنێت، یان تۆمەتی ئابڕووبەرانەیان بۆ دروست بکەن، ئێستا کانیدە دەرچووەکانی نەوەی نوێ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی خۆیان شوقەکانیان نۆژەن بکەنەوە و ڕێگە نەدەن ھیچ تیمێکی نەوەی نوێ شوقەی پەرلەمانتارەکان نۆژەن بکاتەوە.

پێشتر شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە ماوەی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هەڕەشەی لە ئێمە كرد لەبارەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات و لە شارەکانی دیکەوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی نەوەی نوێ، ئەو کەسانە لە شوققەکانی گوندی ئەڵمانی و کابینەکانی چاڤیلاند ماونەتەوە، کامێرای شاراوە لەو شوققە و کابینانە بۆ ئەو کەسانە دانراوە و ئێستا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو کەسانە دەکرێت.

شادی نەوزاد، ئاماژەی بە ئەوەش کرد: “شاسوار عەبدولوحید و گروپەکەی ڤیدیۆیەکیان دەستکاری کردووە و بە دەنگ و فۆتۆ نێردراوە بۆ من و پەرلەمانتارەکانی ترمان کە تێیدا نووسراوە (چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی فیلمی رووتی خۆشتبە). من دەپرسم ئایا ئەگەر باندێکی سیاسی یان باندێک بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ سەرکردە ژنەکانی خۆی بکات، ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە تازە پێگەیشتووانە دەکات کە روودەکەنە ئۆفیسەکانی باندەکەی شاسوار عەبدولواحید”.

ھەواڵی زیاتر