لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە حیزبییەکاندا بڕیارە بافڵ تاڵەبانی لە چەند رۆژی داهاتوودا لێپرسراوی چەند مەکتەبێک بگۆڕێت و دوو ئەندامیش بۆ دەستەی کارگێڕیی زیاد بکات.
بە پێی زانیارییەکان، هەریەکە لە د.خەسرەو گوڵ محەممەد و ئاسۆ مامەند دەبنە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دەبنە حەوت ئەندام کە پێکدێن لە رەفعەت عەبدوڵلا، قادر عەزیز، رزگار عەلی ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و دەرباز کۆسرەت رەسوول.
بافڵ تاڵەبانی دوای ئەوەی تەواوی دەسەڵاتەکانی لە لایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە پێدرا، بڕیاریداوە لێپرسراوی چەند مەکتەبێکیش بگۆڕێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکات کە بەمشێوەیەن:
1- د. میران محەممەد لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوەکان دەگۆڕدرێت و لە جیاتی ئەو جووتیار نووری دەکرێتە بەرپرسی مەکتەبەکە.
2- سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مهكتهبی پهیوهندییهكان لادەبردرێت و شاڵاو کۆسرەت رەسوول جێگەی دەگرێتەوە.
3- شاڵاو عەلی عەسكەری، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لادەبرێت و سەرکەوت زەکی جێگەی دەگرێتەوە.
4- بورهان سەعید سۆفی،لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان وەک خۆی دەمێنێتەوە.
5- ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن، دەگۆڕدرێت و رزگار حاجی حەمە جێگەی دەگرێتەوە.
6- سەعدی ئەحمەد پیرە،لێپرسراوی مهكتهبی پهیوهندییهكانی دهرهوه، وەک خۆی دەمێنێتەوە.
7- حامید حاجی غالی، لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتی، وەک خۆی دەمێنێتەوە.
8- ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی مهكتهبی راگهیاندن وەک خۆی دەمێنێتەوە.
9- ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە.
بە پێی هەیکەلی یەکێتی بەرپرسانی مەکتەبەکان راستەوخۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسین.
گۆڕانکاریی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ناکرێت و وەک خۆیان دەمێننەوە، تاوەکو ئێستاش باس لە شوێنگرەوە بۆ ئەندامە دەرکراوەکان نەکراوە.
لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە بەرپرسی مەڵبەندەکانیش، دوای گۆڕانکاریی لە مەکتەبەکان گۆڕانکاریی لە مەڵبەندەکانیش دەکرێت.
سەرچاوە
ڕووداو