شەوی رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 20 کەس بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵكێش کەوتووە، هێزە ئەمنیەکان بە تۆمەتی ئامادەکاری ئەو کەسانە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی گەورە لە فێستیڤاڵی یەکێک لە هۆزەکان دەستگیرکراون.
باڵکێش زانیویەتی، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی کەسی یەکەمی گرووپەکە، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و تۆمەتبارەکە و ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان دەستگیرکراون.
باڵکێش ئەوەی زانیوە کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان، کوڕی مەلا تاهیری بامۆکییە، کە کەسایەتییەکی ناسراوی ئایینی هەڵەبجەیە.