ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقی لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە بەردەوامی هەیە.
پێشمەرگە وسوپای عێراق توانیویانە بەشێکی زۆری ناوچەکە کێوماڵ بکەن، لە هەندێ خاڵدا نزیکبوونەتەوە لە یەکتری و هاوکاری وهەماهەنگی لە نێوانیان هەیە، ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت، توانراوە (١٤) شوێن و پەناگەی داعش لەناو ببرێن.
هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسێۆنەدا، کێوماڵێکی وردی گوندەکانی (شۆراو، دەراجە، بەلەکەی سەروو، بەلەکەی خواروو، دۆڵی گولم کەوە، گوندی قۆری چایی) لە میحوەری دووی قەرەتەپە و گوندەکانی (قوبەلبن، معدانەکان، هۆدەلی، تەپەکزن، خدران، بشر) لە میحوەری یەکی گەرمەسێریان کردووە.
شایانی باسە، تائێستا هیچ رووبەڕوبوونەوەیەکی راستەوخۆ، لەنێوان پێشمەرگە و پاشماوەی چەکدارانی داعش درووست نەبووە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (٣ و ٥ ) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( ٩ و ١٧) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی(٧٠)، بەشداریی تێدا دەکەن.