سه‌ربارى بهدهنگهاتنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى‌و بهڕێوهرایهتى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان‌و خێزان‌و خودى قوباد تاڵه‌بانى، بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیس له سلێمانى ده‌ربازى ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراون.
شەوی 4ی کانونی یەکەم، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی یاسایی خۆیاندا، نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەر لەنوسینگەی ڕۆژهەڵاتی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان‌و خێزان كوژراو سێ پۆلیسیش برینداربون، كه برینی دوان لەپۆلیسە بریندارەكان سەختە.
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەستکەوتووە، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كه‌ى پۆلیس بونه‌ته‌وه پێكهاتون له‌باوك‌و كوڕێك‌و كه‌سێكى دیكه‌و هه‌رسێكیشیان توانیویانه ده‌ربازى ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ببن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى بكوژى نه‌قیب محه‌مه‌دن، له‌دوو ڕۆژى ڕابردودا لهگوندێكى نزیك عه‌ربه‌ت حهشاردراونو به‌شێكیش له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و زانیاریانه‌یان له‌لا هه‌بوه، به‌ڵام به‌هۆى پشتیوانى به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازیی هه‌رێم، هێزه ئه‌منیه‌كه هیچ جوڵه‌یه‌كیان به‌ئاراسته‌ى ده‌ستگیركردنى بكوژانى نه‌قیب محه‌مه‌د نه‌كردوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئێواره‌ى ڕابردوو ئه‌و سێ كه‌سه‌ى ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كه‌ى بەڕێوەبەرایه‌تى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بونه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى باشماخه‌وه ده‌ربازى خاكى ئێران بون.
به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سلێمانی بێئاگایی خۆیان له‌و هه‌واڵه ڕاگه‌یاندو جه‌ختیانكرده‌وه، “بزانین له‌هه‌ر كوێیه‌كى خاكى هه‌رێم بن فه‌رمانمان پێكراوه ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌مانزانیوه چوبنه خاكى ئێرانه‌وه”.
دواى ئه‌و ڕوداوه، پۆلیسی سلێمانی‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان‌و خێزان جه‌ختیانكرده‌وه، “دەبێت بەزوترینكات بكوژی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیربكرێتو حكومەتیش ئاوڕی جدی لەدامودەزگاكانی توندوتیژی دژی ژنان بداتەوە”.
كوردە عومەر بەڕێوەبەری گشتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان ئاشكرایكرد، ئاسایش سەرقاڵی دۆزینەوەی تاونبارەكەیەو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش لەسەرخەتە بۆ دەستگیركردن‌و ڕادەستكردنی بكوژەكە.
هاوكات قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌باره‌ى ئه‌و ڕوداوه‌ى سلێمانى په‌یامێكى بڵاوكردهوهو وتى:”داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەرى ئەو ڕوداوە ڕادەستی دادگا بکەن بۆئەوەی بەپێى یاسا سزاى دادپەروەرانەى خۆی وەربگرێت، پیاوانی پۆلیس شایەنی ڕێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێیدەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی‌و جیبەجێکردنی یاسا‌و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەى پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان‌و هەڵسوکەوتە چەوتەکان”.
سەرچاوە
شارپرێس