سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی قبووڵکردنی بەشێک لە تانەکان، ئەنجامی کۆتایی لەگەڵ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەر گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە؛ ئەنجامی کۆتایی گۆڕانکاریی بەسەر بەربژێرە براوەکانی پێنج کورسیی پەرلەمانی عێراقدا هێناوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، دوو کورسیی پەرلەمان کە پێشتر بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر و نەینەوا بەدەستیانهێنابوون بەهۆی تانەکانەوە دەدرێنە بەربژێرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە 30/11/2021، رایگەیاند: “بەهۆی قبووڵکردنی بەشێکی تانەکان کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دراون، بەربژێرە براوەکانی پێنج کورسی پەرلەمانی عێراق گۆڕدران و ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیێندرێت”.
لە هەمان کاتدا هەر ئەمڕۆ نووسراوێکی کۆمیسیۆن بڵاوبووەوە کە ئاماژە بە گۆڕانکاری و ژمارەی دەنگی بەربژێرە دەرچووەکان دەکات کە بەم جۆرەیە:
1- لە بازنەی سێی هەولێر، هەرێم کەمال ئاغا بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، 8920 دەنگی بەدەستهێناوە؛ هەرێم کەمال ئاغا بەپێی بڕیاری ژمارە 1665ی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە رۆژی 15-11-2021 لە بری لەیلا ئەکرەم سەعید، بەربژێری پارتی سەرکەوت و کورسییەکی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا.
2- لە بازنەی دووی نەینەوا، رۆنزی زیاد سیدۆ، بەربژێری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان 8183 دەنگی هێناوە؛ رۆنزی بەپێی بڕیاری ژمارە 1371ی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لەرۆژی 15-11-2021 لە بری عەبدولسەلام شەعبان محەممەد بەرزنجی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوت و کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
3- لە بازنەی دووی کەرکووک غەریب عەسکەر نەقی، بەربژێری هاوپەیمانیی فەتح 7731 دەنگی هێناوە. ناوبراو بەپێی بڕیاری ژمارە 1659ی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لەرۆژی 15-11-2021 لەبری سەوسەن عەبدولواحید شاکر، بەربژێری بەرەی تورکمانی عێراق سەرکەوت و کورسییەکی بەدەستهێنا.
4- لە بازنەی چواری بەسرە رەفیق هاشم شناوە، بەربژێری هاوپەیمانیی فەتح، 6796 دەنگی بەدەستهێناوە. ناوبراو بەپێی بڕیاری ژمارە 1079ی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لەرۆژی 15-11-2021 لە بری هەیسەم عەبدولجەبار محەممەد، بەربژێری سەربەخۆ سەرکەوت و کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
5- لە بازنەی شەشی بەغدا خالید عوبەیدی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم 4538 دەنگی بەدەستهێناوە. ناوبراو بەپێی بڕیاری ژمارە 1634ی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە رۆژی 21-11-2021 لە بری عەباس حوسێن ساڵح، بەربژێری هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی سەرکەوت و کورسییەکی بەدەستهێنا.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو؛ رەوتی سەدر 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 37 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 16 کورسیان بەدەستهێناوە، بەڵام دوای تانەکان ژمارەی کورسییەکانی پارتی و یەکێتی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
هەروەها هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 33 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام هاوپەیمانیی فەتح، کە لە خولی پێشووی پەرلەمان 47 کورسی هەبوو لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا 15 کورسی بەدەستهێناوە و بەهۆی قبووڵکردنی تانەکانەوە ژمارەی کورسییەکانی فەتحیش زیادی کرد، هاوکات سەربەخۆکان زیاتر لە 35 کورسییان لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان بردبووەوە، بەڵام دوای تانەکان کورسییەکیان لە دەستدا.
بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 22 ملیۆن و 116 هەزار و 363 کەس مافی دەنگدانییان لەهەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەبووە. رێژەی 52٪ی ئەوان لەرەگەزی نێر و 48٪یان لەرەگەزی مێ بوون، ژمارەی ئەو کەسانەی دەنگیانداوە 9 ملیۆن و 629 هەزار و 613 کەس بوون، دەنگە راست و تەواوەکانیش 8 ملیۆن و 871 هەزار و 612 دەنگ بووە، 712 هەزار و 979 دەنگی ناڕاستیش هەبووە کەرێژەی 8٪ی دەنگدەران دەکات.
بەپێی ئەنجامەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە 30-11-2021 بڵاوکراوەتەوە ناوی بەربژێرەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و دەنگەکانیان بەمشێوەیەیە:
هەولێر بنکەی 1 ناوی بەربژێرەکان و ژمارەی دەنگەکانیان:
– نەهرۆ محەممەد قادر 44 هەزار و 928 دەنگ
– سیپان عەزیز حەدۆ 37 هەزار و 99 دەنگ
– محەممەد سدیق محەممەد 33 هەزار و 656 دەنگ
– جوان عەبدوڵڵا عومەر 12 هەزار و 843
بنکەی 2 ناوی بەربژێرەکان و ژمارەی دەنگەکانیان
– خدر عەلی سادق سۆفی 25 هەزار و 373 دەنگ
– وەزیرە ئەحمەد برایم 24 هەزار و 626 دەنگ
– ئامانج مەحموود ئەسعەد هەرکی 23 هەزار و 632 دەنگ
– کوردۆ عومەر عەبدوڵڵا 18 هەزار و 370 دەنگ
بنکەی 3 ناوی بەربژێرەکان و ژمارەی دەنگەکانیان
– رێبوار هادی عەبدولڕەحمان 22 هەزار و 600 دەنگ
– ڤیان عەبدولعەزیز عەبدولڕەحمان 13 هەزار و 688 دەنگ
– هەرێم کەمال ئاغا 8 هەزار و 920 دەنگ
بنکەی 4 ناوی بەربژێرەکان و ژمارەی دەنگەکانیان
– محەممەد ئیسماعیل عومەر 24 هەزار و 217 دەنگ
– مەریوان قەرەنی ئیبراهیم 20 هەزار و 384 دەنگ
– سەباح سوبحی حەیدەر 16 هەزار و 962 دەنگ
– نەهلە قادر محەممەد 13 هەزار و 872 دەنگ
لە کریستانەکان فارووق حەنا عەتۆ شەمعون 5 هەزار و 495 دەنگ
لە سنووری پارێزگای سلێمانیش بەربژێرە دەرچووەکان و ژمارەی دەنگەکانیان بەمشێوەیەیە:
بنکەی 1ی سلێمانی
– رێبوار ئاوڕەحمان ساڵح 18 هەزار و 640 دەنگ
– یادگار مەحموود نەسروڵڵا 9 هەزار و 477 دەنگ
– نەرمین مەعروف غەفوور 8 هەزار و 433 دەنگ
– دارا حەمە ئەحمەد حەسەن 8 هەزار و 157 دەنگ
بنکەی 2ی سلێمانی
– بەدریە ئیبراهیم رەشید 25 هەزار و 22 دەنگ
– بڕیار رەشید شەریف 14 هەزار و 870 دەنگ
– ئاسۆ فەرەیدوون عەلی 11 هەزار و 765 دەنگ
بنکەی 3ی سلێمانی
– چرۆ حەمەشەریف عەبدوڵڵا 15 هەزار و 952 دەنگ
– موسەنا ئەمین نادر 14 هەزار 719 دەنگ
– ئاریان عەزیز ئەحمەد تاوەگۆزی 12 هەزار و 82 دەنگ
بنکەی 4ی سلێمانی
– سروە عەبدولواحید قادر ئیبراهیم 28 هەزار و 987 دەنگ
– سۆران عومەر سەعید 25 هەزار و 116 دەنگ
– غەریب ئەحمەد مستەفا 19 هەزار و 714 دەنگ
– بەدریە حسێن عەزیز 17 هەزار و 307 دەنگ
بنکەی 5ی سلێمانی
– مۆفەق حسێن قادر 21 هەزار و 587 دەنگ
– شوان محەممەد رۆستەم 9 هەزار و 521 دەنگ
– سروە محەممەد رەشید 7 هەزار و 851 دەنگ
– کاروان عەلی یاروەیس 7 هەزار و 504 دەنگ
هەروەها ئەنجامی دەنگەکانی پارێزگای دهۆک بەمشێوەیە:
بنکەی 1ی دهۆک
– جەمال ئەحمەد محەممەد کۆچەر 56 هەزار 702 دەنگ
– خالید سەلیم ئەمین جاسم رێکانی 29 هەزار و 83 دەنگ
– خەلیل غازی حەسەن شێخ ئۆمەر 26 هەزار و 487 دەنگ
– ئەڤین سەلیم نووری سەلیم 19 هەزار و 265 دەنگ
بنکەی 2ی دهۆک
– سەگڤان یوسف بەشار ساڵح 28 هەزار و 3 دەنگ
– عومەر ساڵح عومەر فارس کۆچەر 24 هەزار و 442 دەنگ
– زوزان عەلی ساڵح 21 هەزار و 457 دەنگ
بنکەی 3ی دهۆک
– مۆفەق شەهاب پاشا شەهاب 29 هەزار و 990 دەنگ
– چیای تەیمور عەبداڵ 25 هەزار و 846 دەنگ
– ئیمان عەبدولڕەزاق محەممەد عارف 18 هەزار و 695 دەنگ
– ڤیان سەبری عەبدلخالق عەبدلقادر 18 هەزار و 502 دەنگ
هەروەها لە کریستیانەکان (بیدائـ خزر بهنام) 13 هەزار و 630 دەنگی بەدەستهێناوە.
ژێدەر
رووداو