عوسمانی حاجی مەحمود لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ڕاگەیاندنی حیزب، دەڵێت: لە گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی بەردەوامدان لەگەڵ چەندین کەسایەتی و کارەکتەری سیاسی بۆ چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەرفۆرمێکی تری سیاسییەوە ھیچ جۆرە بڕیارێك نەدراوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی عوسمانی حاجی مەحموود
لەهەندێك دەزگای راگەیاندن وا باس دەکرێ كە ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاورێ و دۆستان و خەمخۆرانی گەلەكەمان
حزبێکی سیاسیمان راگەیاندووە، سوپاس بۆ ئەو میدیا و کەسانەی کە دیارە لە دڵسۆزیان بۆ ئێمەو بۆ خەڵک هەواڵەكەیان
بەوشێوەیە داڕشتووە، راستیەکەی ئەوەیە کە گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی بەردەوام لە نێوان ئێمەو چەندین
کەسایەتی و کارەکتەری سیاسی دڵسۆز و خەمخۆردا ھەیە بۆچۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و ژیانی خەڵک
و دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەرفۆرمێکی تری سیاسیەوە ھیچ جۆرە بریارێك نەدراوە.
ماڵپەڕو پەیجی (متمان نێت)یش تەنھا میدیایەکەو ئامانجەکەی خزمەتی خەڵک و ئەو ئاراستەو بیرکردەوانەیە کە لە
خەمی دۆزینەوەو بنیاتنانی ھیواو ئومێدن بۆ ئایندەی گەلەکەمان.
عوسمانی حاجی مەحمود
٢٩/١١/٢٠٢١