عوسمانی حاجی مەحمود، ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان و یەکێك لە سهركرده و دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، وەک یەکەمین هەنگاو بۆ راگەیاندنی ڕەوتێکی نوێ له داهاتوودا ، دەزگایەکی میدیایی بەناوی متمانە دادەمەزرێنێت.
عوسمانی حاجی مەحمود، وهك یهكێك لەسەرکردە ناڕازییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لهماوهى چهند ساڵى رابردوودا، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە چەندین جار داوای لێکرا بگەڕێتەوە ناو بزووتنەوەی گۆڕان و پۆستی رێکخەری گشتی ئەو بزووتنەوەیە وەربگرێت، بەڵام ناوبراو، ئەو داوایانهى رەتکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا عوسمانی حاجی مەحمود و چهند سهركردهیهكى دیكه له قۆناغى دیراسهكردندان بۆ راگەیاندنی ڕەوتێکی نوێ، ئەو هەوڵەی عوسمانی حاجی مەحمود درێژکراوەی هەوڵەکانی قادری حاجی عەلی، سەرکردەی کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕانه، کە بەر لە کۆچی دوایی کردنی سەرقاڵی ئامادەکاری بوو بۆ پێکهێنانی بهرهیهكى نوێ بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم دەنگە ناڕازییەکانی هەرێم لەدەوری خۆی.
بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا وەک یەکەمین هەنگاوی راگەیاندنی ڕەوتە نوێیەکە، عوسمانی حاجی مەحمود دەزگایەکی میدیایی دادەمەزرێنێت و هەنگاوی یەکەمی ئەو دامەزراوە میدیاییەش، دروستکردنی ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنییە.
دامەزراوە میدیاییەکەی ئەو سیاسی و کارەکتەرانەیە لەدەرەوەی دەسەڵات و ھێزە سیاسیەکانی ئێستان ناوی متمانە نێتە و وا بڕیارە لەماوەی داهاتوودا دەست بەبڵاوکردنەوە و پهخشكردنى بابەتەکانیان بكهن.
متمانە نێت لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك لاپەڕەیەکی نوێیان دروستکردووە و نوسیویانە: متمانە نێت… پرۆژەیەکی میدیای سیاسی ھەواڵی شیکاری گشتیە، زمانحاڵ و مینبەری بەشێکی دیاری ئەو سیاسی و کارەکتەرانەیە لەدەرەوەی دەسەڵات و ھێزە سیاسیەکانی ئێستا بە ئامانجی گەڕانەوەی ھیواو ئومێد لەھەوڵی بنیاتنانی متمانەیەکی بەردەوام دان.
ژێدەر
بوار نیوز