کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستیی ترسنۆکانەی داعش دەکەین کە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان”.
ڕاشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگرە لە پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عێراقیەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شکستی داعش. ئەوپەڕی سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەکەین کە گیانیان سپارد و برینداربوون لە پەلامارەکەدا.