دوای ئەوەی لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە لە شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو کوژرا، تا ئێستا تەنیا یەک بەرپرسی باڵای یەکێتی بەشداری لە پرسەی عەقید موراد کانی کوردەییدا کردووە.
عەقید موراد کانی کوردەیی و دوو پاسەوانی، شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان لە ڕانیە کوژران.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە بوو کە ئەمڕۆ بەشداری لە پرسەکەدا کرد.